بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە نزیک فڕۆکەخانەی ڕیاز بڵێسەی ئاگر و دووکەڵی ئەستووری ڕەش دەبینرێت دوای ئەوەی دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز هات.
دووکەڵێک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلیک خالید لە ڕیازەوە بەرەو ئاسمان بەرزبووەتەوە. لە هەمان کاتدا هەندێک سەرچاوەی هەواڵ باسیان لە بیستنی تەقینەوەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی ڕیاز کردووە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە دووکەڵێک لە کۆگایەکی سووتەمەنی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلیک خالید لە ڕیاز بەرزبووەتەوە و ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی یەمەنەوە کراوەتە ئامانج.
هەموو گەشتەکانیش ڕاگیراون.
Your Comment